نێچیرڤان بارزانی لە یادی مەولوود: داواکارین لە خودا پەیامەکانی پێغەمبەر (د.خ) رێنوێنیی هەموومان بکات

04-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داواکارن لە خودا پەیامەکانی باڵ بەسەر کۆمەڵگەی موسڵمانان و مرۆڤایەتیدا بکێشێت و رێنوێنیی هەموومان بکات.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، یادی مەولوود "خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان."
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
له‌ یادی پیرۆزی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ئه‌م یاده‌ خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان.
 
له‌ خوای مه‌زن داواکارین له‌ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.
 
هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى، له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/4
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.