مەسرور بارزانی لە یادی مەولوود "گەرمترین" پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

04-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی لە یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (دخ) "گەرمترین پیرۆزبایی" لە موسڵمانانی جیهان دەکات. 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری."
 
بەپێی رۆژژمێری کۆچی، 12ـی رەبیعی ئەوەلی هەموو ساڵێک بەبڕوای بەشێکی زۆر لە زانایان ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلام تێیدا لەدایکبووە، بۆیە ئەو رۆژە لەلای موسڵمانان رۆژێکی پیرۆزە و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە بە شێوازی جیاواز یادی دەکرێتەوە.
 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم ساڵ تەواوی مانگەکە کار و چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئەو یادە دەکات و دەڵێت، "خودای مەزن کوردستان بپارێزێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە