لە چوار مانگدا 241 کەس لە ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

04-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ، رایگەیاند ماوەی چوار مانگی رابردوودا، واتە لە 21ـی ئاداری  تاوەکو 21ـی تەممووز، 241 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، ئەدیب فەر، سەرۆکی دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لەو ژمارەیە، 192 کەسیان پیاو و 49 کەسیان ژن بوون. هاوکات، ژمارەی بریندارەکانیش لە هەمان ماوەدا زۆر بەرزبووە و گەیشتووەتە 4 هەزار و 942 کەس، کە 3 هەزار و 523 کەسیان پیاو و هەزار و 419 کەسیان ژنن.
 
سەرۆکی دادپزیشکیی ورمێ ئاماژەی بەوەشدا، هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم رووداوانە دەگەڕێنەوە بۆ "وریانەبوون و لێخوڕینی بێباکانەی ئۆتۆمبێل، لەگەڵ خراپیی رێگەوبانەکان."
 
پێشتر دادپزیشکیی ئێران رایگەیاندبوو، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، 91 هەزار و 144 کەس لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە