وردەکاریی گیانلەدەستدانی پێنج کەس لە دوو رووداوی هاتووچۆ لە هەولێر و سلێمانی

04-09-2025
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
بە خاکسپاردنی تەرمی قوربانییەکان
بە خاکسپاردنی تەرمی قوربانییەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و رۆڤیا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سێیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
 
رووداوەکە کاژێر 09:45 خولەکی بەیانی روویداوە کاتێک خێزانێکی دانیشتووی هەولێر لە گەشتێکی تورکیا دەگەڕانەوە. قوربانییەکان بریتین لە حاجی بەهرۆزی تەمەن 52 ساڵ، ئەڤینی هاوژینی و رامانی نەوەیان.
 
حاجی زیاد قادر، برای حاجی بەهرۆزە، گوتی: "براکەم تەلەفۆنی کرد گوتی دەڕۆینە تورکیا لەگەڵ زاوا و منداڵەکانم. کوڕەکەی منیش ژنی دەهێنا بۆیە من نەچووم. هەموو رۆژێک تەلەفۆنی دەکرد و دەیگوت کاتێکی خۆشمان بەسەربردووە. بڕیاربوو ئەمڕۆ نانی نیوەڕۆ پێکەوە بخۆین، بەڵام کچەکەی تەلەفۆنی کرد گوتی 'فریامان بکەوە، هەموومان مردین'."
 
قوربانی چوارەمی رووداوەکە پێشمەرگەیەک بووە بە ناوی دەهام لە لیوای 14ـی پێشمەرگە. تەرمی ناوبراو لە گوندەکەی خۆی بە خاک سپێردرا.
 
فەرمان حاجی، برای پێشمەرگەکە بە رووداوی راگەیاند: "براکەم ئەمڕۆ دەوامی هەبوو و دەڕۆیشت بۆ مەخموور. سەیارەی نەبووە و لەسەر شەقام چاوەڕێی سەیارەی دەکرد کاتێک ئەم سەیارەیە خۆی پێدا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە."
 
هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیش رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ روویدا کە لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. بەمەش کۆی گشتیی قوربانییانی رووداوەکانی هاتووچۆی ئەمڕۆ لە هەردوو پارێزگاکە گەیشتە پێنج گیانلەدەستدان و یەک بریندار.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە