بەرپرسێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: زۆربەی چەکدارە بیانییە دەستگیرکراوەکانی کەمپی هۆڵ تۆمەتبارن

04-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی هاریکاریی دادوەریی نێودەوڵەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، زۆرینەی چەکدارە بیانییە دەستگیرکراوەکانی کەمپی هۆڵ تۆمەتبارن و هەندێک لەو تۆمەتبارانەی لە عێراق داواکراون، لەو وڵاتانە دادگەیی دەکرێن کە بۆی هەڵاتوون.
 
دادوەر عەلی زیا رایگەیاند: "بەهۆی رەتکردنەوەی رادەستکردنی هەندێک لەو تۆمەتبارانەی کە هەڵاتوون بۆ وڵاتان و لە عێراق داواکراون، پەنایان بردووەتە بەر دادگەییکردنی ئەو تۆمەتبارانە لەو وڵاتانە، بەڵام لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامانەی کە دادگەکانی عێراق پێشکێشی دەکەن."
 
ئەو دادوەرە بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە کە بەڵگەنامەکانیان دەیسەلمێنێت ئەو داواکراوانەی عێراقیان بەجێهێشتووە لە تاوانی کۆمەڵکوژی و دژ بە مرۆڤایەتییەوە گلاون.
 
زۆرینەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لە ماوەی رابردوودا عێراق لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) وەریگرتوونەتەوە، ئەوانەن کە تۆمەتبار بوون بە گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی.
 
 بەرپرسی هاریکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "ژمارەی چەکدارە بیانییەکان لە کەمپی هۆل زیاتر لە چوار هەزار کەسە، زۆرینەیان تاوانبارن و تاوانەکانیان کۆمەڵکوژی و دژ بە مرۆڤایەتین. لەسەر ئەو بنەمایەی ئەو کاتەی داعش خەلافەتی راگەیاندووە، چووەتە ناوچەکانیان و ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە پێشوەخت زانیارییان لەسەر هەڵسوکەوتە تاوانکارییەکانیان هەبووە."
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی کەمپی هۆڵ، نزیکەیى 27 هەزار کەس لە کەمپەکەن  15 هەزاریان سووریایین و پێنج هەزاریان عێراقین، ئەوانی دیکە هاووڵاتی 42 وڵاتی دیکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی گەنجە بێسەروشوێنبووەکە

تورکیا گەنجێکی کورد رادەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە عەفرین دەکاتەوە

هاونیشتمانییەک دەڵێت، برازایەکی دوای ئەوەی ویستوویەتی بچێتە ئەورووپا و لە تورکیا دەستگیرکراوە، رادەستی گرووپێکی چەکدار کراوەتەوە لە عەفرین و چارەنووسی نادیارە. بەرپرسی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت: "هەر ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ دەکەین".