رووداو-ئاکرێ
وەرزی تەکاندنی گوێز دەستیپێکردووە، لە ناوچەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ ئەمساڵ بەرهەمی گوێز زیادبووە، بەگوێرەی جووتیاران ئەمساڵ دوو هێندەی ساڵی رابردوو گوێز بەرهەمهاتووە.
چەندین جۆری گوێز لە ئاکرێ دەچێندرێن و نرخەکانیشی بەپێی باشی جۆری گوێزەکان دادەنرێت، جووتیاران داوا لە حکومەت دەکەن زیاتر گرنگی بە بەرهەمی گوێز بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن لە نێوخۆی وڵات بیفرۆشن و هەناردەی دەرەوەشی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ