ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخانەیەکی هەولێر کەوتەوە

04-10-2025
سۆران حوسێن
دیمەنێکی ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر
دیمەنێکی ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەنزینخانەی (لاپ) لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لەکاتی بەتاڵکردنەوەی بەنزیندا ئاگری گرت.

جەنگی مەجید، بازرگانی سووتەمەنی و خاوەنی بەنزینخانە لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەنزینخانەکە بەنزینی حکومیی 750 دیناری دابەش دەکات، ئەمڕۆ بەنزینی بۆ چووە و لەکاتی بەتاڵکردنەوەیدا ئاگر تێیدا کەوتووەتەوە."

ئەو بازرگانەی سووتەمەنی، کە ئاگاداری رووداوەکەیە، گوتیشی، "ئەو بەنزینەی ئەمڕۆ بۆ بەنزینخانەکە چووە، سبەی دابەش دەکرا. ئەمڕۆ دابەشکردن نەبووە و بەنزینخانەکە چۆڵ بووە، ئەوەش هۆکارە کە زیانی کەمتر هەبێت."

 
بە گوتەی جەنگی مەجید، زیانی مادی زۆرن، تانکەر و زۆرینەی بەنزینخانەکە سووتاون؛ ئاماژەی بەوەش کرد، "هێشتا روون نییە زیانە گیانییەکانی چی بوون."

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی هاونیشتمانییان بۆ رووداویان ناردووە، ئاگر و دووکەڵێکی چڕ لە بەنزینخانەکە بەرزدەبێتەوە.

 
ـ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە