رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە دەمانچە کوژرا. پۆلیسی سۆران دەڵێت، لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.
رۆژی شەممە، 04-10-2025، بەرەڤان سەباح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ، هاونیشتمانییەک بە ناوی (ع. ک. س) تەمەن 54 ساڵان گەیێنرایە لامان، شوێنەواری گوللەیەک بە سنگییەوە دیار بوو."
هاونیشتمانییەکە دانیشتووی گوندی سیتکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو.
بەرەڤان سەباح گوتیشی، "ئەو کەسە کاتێک گەیێنرایە لامان گیانی لەدەستدابوو، بۆیە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە چۆنیەتی گیان لەدەستدانی، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشیک سۆران کرا."
پۆلیسی سۆران چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی "کێشەیەکی خێزانی بووە لەنێوان دوو برا، برایەکیان دەمانچەی بەکارهێناوە و براکەی دیکەی گولـلەیەکی بەردەکەوێ و گیان لەدەستدەدات."
پۆلیسی سۆران هەروەها دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیشی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ