بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئەو بەنزینخانەیەی ئاگری تێدا کەوتەوە، پابەندی رێنماییەکان نەبوو

04-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی ئاگرکەوتنەوەی بەنزینخانەکەی فەرمانبەران دەڵێ، رووداوەکە زیانی گیانی نەبوو؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەنزینخانەکە پابەندی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی نەبووە.
 
بەیانیی رۆژی شەممە، 04-10-2025، ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخانەی (لاپ) لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر کەوتەوە. دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا دوو کارمەندمان بە سووکی بریندار بوون.''
 
بەگوتەی شاخەوان سەعید، 11 تیمی بەرگریی شارستانی بە کەمتر لە 35 خولەک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
 
بەنزینخانەکە بەنزینی حکومیی 750 دیناری دابەش دەکات و لەکاتی بەتاڵکردنەوەیدا ئاگرەکە کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بە هۆکاری رووداوەکە کرد و گوتی: ''شێوەی بەتاڵکردنی بەنزیکەکە هەڵە بووە.''
 
جگە لە بەنزین، وێستگەکە شوێنی دابەشکردنی گازی LPGـیش بووە و شاخەوان سەعید دەڵێت: ''بەنزین، گاز و موەلیدەکانی کارەبا نزیک بوون لە یەکدی و گومان دەکەین لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزینەکەدا شۆرتێک (شەرارەیەک) دروست بووبێ.''
 
لە رووداوەکەدا ژمارەیەک بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنیش گڕیان گرت. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ''بەنزینخانەکە یەکێک لەو شوێنانە بووە کە پابەندی رێنماییەکانمان نەبووە و پێشتریش لەلایەن تیمەکانمانەوە ئاگادارکراوەتەوە.''
 
لێکۆڵینەوەکانی بەرگریی شارستانی لە هۆکاری رووداوەکە و قەبارەی زیانەکان بەردەوامن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.