رووداو دیجیتاڵ
سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆک بارزانی و بە دەنگدانی ئاشکرا ژمارەیەک تێکۆشەری دێرینی پارتی بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، سەرۆک مەسعود بارزانی قسەی بۆ ئەندامانی کۆنگرە کردووە و گوتوویەتی: داواتان لێدەکەم ژمارەیەک لە هەڤاڵ و دۆستی من ماوەیەکی زۆرە لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات دەکەن و پێویستم پێیانە داواتان لێ دەکەم "لوتف بفەرموون" متمانەیان پێبدەن، من داواتان لێدەکەم کە لەگەڵمان بمێننەوە.
دوای داواکەی سەرۆک بارزانی ئەو ناوانە بە دەنگدانی ئاشکرا و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
کەریم شنگالی و سەڵاح دەلۆ دوای ئەوەی لەسەر داوای سەرۆک بارزانی و بە دەنگدانی ئاشکرا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵدەبژێردرێن، کشانەوەی خۆیان راگەیاندووە، بەهۆی دۆخی تەندروستییانەوە و گوتوویانە، "داوای لێبووردن دەکەین."

ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
- فازڵ میرانی
- ئازاد بەرواری
- هۆشیار زێباری
- د. فوئاد حوسێن
- مەحموود محەممەد
- عەبدولموهەیمەن بارزانی
- عارف تەیفوور
- رێبوار یەڵدا
- کەمال کەرکووکی
- زەعیم عەلی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ