گۆڕانکاری لە کات و گەشتی حەج کرا؛ بەشێکی رێگەکە بە پاس دەبێ و بەشەکەی دیکە بە فڕۆکە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
ژمارەیەک حاجی لەکاتی تەوافکردندا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
ژمارەیەک حاجی لەکاتی تەوافکردندا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، گۆڕانکاری لە گەشتی حەجی ئەمساڵدا کراوە و ئەوانەی گەشتەکە دەکەن تاوەکو دەروازەی عەرعەر بە پاس دەچن و لەوێوە بە فڕۆکە دەگەیێندرێنە شاری جەددە و پاشان بە پاس دەچنە مەککە.
 
شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 26ـی نیسان لەبارەی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەم ساڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "گەشتی حەجی ئەم ساڵ لە رێگەی وشکانییەوە دەستپێدەکات، کاتێک حاجییان دەگەنە دەروازەی عەرعەر فڕۆکەی سعودی تەرخانکراوە کە حاجییان دەگەیێنێتە شاری جەددە، کە یەک کاژێر لە شاری مەککەوە دوورە".
 
بالیسانی گوتی: "هەموو حاجییان بە سێ رۆژ بە فڕۆکە لە عەرعەرەوە بەرەو مەککە بەڕێدەکرێن، یەکەم گەشتیان بە فڕۆکە لە عەرعەرەوە لە 12ـی ئایار دەستپێدەکات".
 
بڕیاربوو 6ـی ئایار گەشتی حاجییان دەستپێبکات. رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پرۆسەی حەج لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "حاجییان یەک رۆژ پێش گەیشتی فڕۆکە دەگەیێندرێنە عەرعەر، بەگشتی یەکەم گەشت 9 یان 10ـی ئایار دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی زۆر لە عەرعەر نەمێننەوە".
 
5120 کەس ئەم ساڵ ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بۆ رووداو، ڤیزە هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە کە دەچنە حەج و زۆرینەی ئامادەکارییەکانی دیکەیان تەواو کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕێک چەکی دەستبەسەرداگیراو

پاسەوانی سنووری ورمێ: لە سەردەشت دەستمان بەسەر چەک و تەقەمەنیدا گرت

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە سنووری سەردەشت دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە کە بە "مەبەستی تێکدانی ئاسایش" هەوڵی هێنانیان بۆ نێو خاکی ئێران دراوە