بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار نزیکبووەتەوە لە 163 هەزار دینار

04-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە دابەزین بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 162 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەردار جەبار، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 162 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 100 دۆلار بە 162 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە سلێمانی تەنیا رۆژانی هەینی بازاڕی دۆلارەکە بەهۆی پشووەوە دادەخرێت، بەڵام لە هەولێر رۆژانی شەممەش بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو پشووە و کاری تێدا ناکرێت.
 
دابەزینی بەهای دینار بەوشێوەیە لەکاتێکدایە، رۆژانی دەوام بانکی ناوەندیی عێراق دەوروبەری 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت کە بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام بەگوتەی ئاڵوگۆڕکارانی دراو، زۆرینەی ئەو پارەیەی بۆ حەواڵە و دەرەوەیە و ناچێتە نێو بازاڕەکانی نێوخۆوە، بۆیە بەهای دینار جێگیر نابێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە