مامۆستایەکی ئایینی لە سلێمانی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

04-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

عەبدوڵڵا دێرەیی، کەسایەتی نێودار و مامۆستای ئایینیی لە شاری سلێمانی، بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
 
مامۆستا عەبدوڵڵا حاجی سەعید، ناسراو بە مامۆستا عەبدوڵڵا دێرێیی مزگەوتی هەنجیرەکە لە شاری سلێمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
 
هاوژین رەئووف، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مامۆستا عەبدوڵڵا شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە بریندارببوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
 
مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا دێرێیی پێشنوێژی مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەر بوو  لە شاری سلێمانی.
 
شەوی رابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە سلێمانی، سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان ئەو مامۆستا ئاینییە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە