شەوی رابردوو لە بۆکان، سەقز و تاران خۆپێشاندان بەڕێوەچوو

04-12-2022
فواد حەقیقی
کەسوکاری خۆپێشاندەرە دەستگیرکراوەکان ناڕەزایی دەردەبڕن
کەسوکاری خۆپێشاندەرە دەستگیرکراوەکان ناڕەزایی دەردەبڕن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەسوکاری خۆپێشاندەرە دەستگیرکراوەکانی شاری ئاودانان لەبەردەم دادگەی شارەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناڕەزایەتیی ئەوان لە بەیانییەوە دەستیپێکرد؛ بەرپرسان لەجێی وەڵامدانەوە، رۆژی رابردوو هێزی ئەمنییان بردە سەریان، بەڵام ئەوان پاشەکشەیان نەکرد.
 
کەسوکاری خۆپێشاندەرە دەستگیرکراوەکان نیگەرانن کەسوکاریان سزای قورسیان بەسەردا بسەپێندرێت. هاوشێوەی سەهند نوورمحەممەدزادە، کەوا دادگەی شۆڕشی ئیسلامیی تاران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە. دادگە تۆمەتی "موحاڕەبەی" لێداوە، خۆی تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لانیکەم 28 کەس مەترسیی سزای سێدارەیان لەسەرە، لەو ژمارەیەش سێ کەسیان منداڵن.
 
لەگەڵ ئەوەشدا ناڕەزایەتییەکان درێژەیان هەیە. لە تاران لە چەند گەڕەکێکدا ناڕەزایەتی هەبوو. لە سەتارخان خەڵک دروشم دەدەن، "هەژاری، گەندەڵی، گرانی، درێژە دەدەین تاوەکو رووخانی."
 
ناڕەزایەتییەکان لە مەرگی ژینا ئەمینییەوە دەستی پێکرد؛ کە پۆلیسی رەوشتی تاران بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی باڵاپۆشی دەستبەسەری کردبوو.
 
بەڵام ئێستا محەممەد جەعفەر مونتەزری، داواکاری گشتیی ئێران رایگەیاندووە، چالاکییەکانی پۆلیسی رەوشت راگیراون. بە گوتەی مونتەزری، پەرلەمان و ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی خەریکن پرسی باڵاپۆشی تاوتوێ دەکەنەوە و ئەنجامەکەی دوو هەفتەی دیکە دەردەکەوێت.
 
باڵاپۆشی لە ئێران ناچارییە و لە 15 ساڵی رابردووشدا پۆلیسی رەوشت پێکهاتووە، بۆئەوەی خەڵک ناچار بکات پابەندی باڵاپۆشی بن. هەر ئەو پۆلیسە بووە هۆی هەڵگیرسانی ئاگری ناڕەزایەتییەکان؛ ناڕەزایەتییەک کەوا 12 هەفتەیە بەردەوامە و وادیارە راوەستانی نییە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت لە شەقامەکانیش بانگەواز دەکرێت، لە 30 رۆژی داهاتوودا مانگرتن و ناڕەزایەتی بەڕێوەبچێت.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ناوەندی هاوکاری داوای لە خەڵک کردووە، رۆژی چوارشەممە خەڵک دووکان و بازاڕ دابخەن و دوانیوەڕۆکەشی دژی سەرکوت و دیکتاتۆری لە مەیدان و شەقامەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن.
 
گەرچی زۆر کەس پێیانوایە نابێت رۆژهەڵاتی کوردستان پێش ئێران بکەوێت، بەڵام ئەو حیزبانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت زیاتر لە پێشوو لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدار بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی قەرەتەپە

جارێکی دیکە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەرەتەپە کرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەزای قەرەتەپە دەکاتەوە و مانگێکی بۆ دیاریکردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، "مەرج نییە پۆستەکە تەنیا بۆ خەڵکی قەرەتەپە بێت."