رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی پارتی ئازادیی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بە سێ "مووشەکی بالیستی" هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکیان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بە سێ مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر بارەگای پاکشارمان لە نزیک بالیسان".
بەگوتەی خالیدیان، لە هێرشەکەدا پێشمەرگەیەکیان بریندار بووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 590 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە، بەشێکیان بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە لە هەرێمی کورستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ