36 گەشتیاری ئەوروپی بە کەرەڤانە سەردانی هەولێر دەکەن

04-12-2022
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
یەکێک لە گەشتیارە ئەوروپییەکان و کەرەڤانەکانیان لە هەولێر
یەکێک لە گەشتیارە ئەوروپییەکان و کەرەڤانەکانیان لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

36 گەشتیاری ئەوروپی چوار رۆژە گەشتیان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە. ئەوان بە 18 کەرەڤانەی گەشتیاری لە ئەوروپاوە گەیشتوونەتە هەولێر، کەرەڤانەکانیان هەموو پێداویستییەکی نوستن و حەوانەی تێدایە، بۆیە پێویستیان بە هۆتێل نییە. 
 
تایلەر هایندس، گەشتیارێکی سویسرییە و دەڵێت، "ئێمە لێرە زۆر ئاسوودەین چونکە هەست بە ئاسایش دەکەین؛ خەڵکی ئێرە زۆر باشن و هەمیشە حەز دەکەن هاوکاریت بکەن، ئەوەش شتێكی گرنگە." 
 
گەشتیارە ئەوروپییەکان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا و هۆڵەنداوە هاتوون، هەموویان بە تەمەنن و لە نێوان 50 بۆ 100 وڵاتیان بینیوە، دوای خانەنشین بوونیان دەیانەوێت سرووشت، کولتوور، شوێنەوار و خەڵکی جیاوازی دیکەی جیهان ببینن. 
 
جەن وێلبێرگ، گەشتیارێکی هۆڵەندییە و گوتی، "ئێمە دوێنێ هەولێرمان بینی، چووینە قەڵای هەولێر و بازاڕی کۆنی شارەکە و پاشانیش چووینە چیای کۆڕەک، خەڵکی ئێرە زۆر باشن." 
 
ئەوان جگە لە چاو و زوومی کامێراکانیان، بە نووسین و وشە یادگاری رۆژانەیان تۆمار دەکەن، بۆ ئەوەی قۆناخ بە قۆناخی گەشتە جیهانییەکەیان بۆ هەمیشە وەک چیرۆکێک لە یاد و یادەوەرییان بمێنێتەوە. 
 
ئولغیکا هێت، گەشتیارێکی ئەڵمانییە و دەڵێت، "لە دەفتەری یادەوەرییەکانم، یادەوەرییەکانی ئەم گەشتەم نووسیوە." 
 
هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ بەبازاڕکردن و هێنانی سەرنجی گەشتیارانی بیانی، چونکە تائێستا لە کۆی ژمارەی گەشتیارانی ساڵانە، گەشتیارانی بیانی رێژەی 15%یان تێنەپەڕاندووە. 
 
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: هاتنی گەشتیاری بیانی بۆ ئێمە زۆر گرنگە، جگە لە رەهەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی، رەهەندی سیاسیشی هەیە. 
 
پلانی ئەمجارەی گرووپە گەشتیارییەکە، سەردانی نۆ وڵات و هەرێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
 
ئەو گرووپە گەشتیارییە، یەکەم وێستگەی گەشتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستانە، دوای سەردانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و کەنداو، بڕیارە هەر بە هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە ئەوروپا. بڕیاریشە دوای گەڕانەوەیان چەند رۆژێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی ژمارەیەک ناوچەی دیکەی گەشتیاری و شوێنەواریی بکەنە بەشێک لە تۆماری رۆژانەی گەشتەکەیان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.