رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، هاونیشتمانییەک دوای ئاگربەردان لە جەستەی، لە سەربانی ماڵەوە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکە دەڵێت، نازانن هۆکاری خۆکوشتنەکە چییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 04-12-2023 شێخ سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هاونیشتمانییەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە سەربانی ماڵ خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا."
هاونیشتمانییەکە ناوی یاسر نایب مستەفایە. بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش دەڵێت، نازانن هۆکاری رووداوەکە چییە و بۆ زانینی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ