رووداو دیجیتاڵ
دوای خانەنشینبوونی رائید سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ رائید ئاری لەتیف حەمە لە شوێنی ئەو دەستبەکار دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە رێوڕەسمێکدا، رائید ئاری لەتیف حەمە وەک گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەستبەکار دەبێت، لەوێ ئامادە دەبم و لە دڵەوە پیرۆزبایی لێدەکەم."
سەرکەوت ئەحمەد، کە 13 ساڵ بوو گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بوو، ئەم هەفتەیە خانەنشین بوو.
سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "نزیکەی 40 ساڵە لەنێو دەزگا ئەمنییەکان وەکو پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان خزمەتی کوردستانم کردووە."
رۆژی 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە مەراسیمێکدا خانەنشینبوونی رائید سەرکەوتی راگەیاند. سەرکەوت ئەحمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ماڵئاوایی کرد و سوپاسی رۆژنامەڤانانی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ