رووداو دیجیتاڵ
ئەندامانی ئەنجوومەنی رێکخراوی ژینبانانی سرووشتی بۆکان خەڵاتی رادمنشیان وەرگرت، رێکخراوەکە چەندنین ساڵە لە بواری ژینگە کار دەکات و ئامانجی سەرەکیان پاراستنی باڵندەی چێرگە کە قورسترین باڵندەی جیهانە.
هیوا باهونەر، ئەندامی رێکخراوی ژینبانانی سرووشتی بۆکان رایگەیاند، "چەند رێکخراو لێرە خەڵاتیان بردەوە، خەڵات بە مانای ئەوەی کە لە ناو کۆمەڵگەدا باشتر توانیویانە چالاکی بکەن و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر بە باشی خۆیان دەرخستووە و رێکخراوی ژینبانانی سرووشتی بۆکان توانیویەتی ئەو خەڵاتە بە دەست بهێنێت."
خەڵاتی دکتۆر رادمانش خەڵاتێکی نیشتمانیی ژینگەییە کە بۆ ناساندن و رێزلێنان لە چالاکیی تاکەکەسی و گرووپی لە بواری پاراستنی ژینگە و سامانە سرووشتییەکان لەسەر ئاستی ئێران دەدرێت.
رێکخراوەی ژینبانانی سرووشتی بۆکان لەلایەن لە هەشتەمین خولی دابەشکردنی ئەو خەڵاتە، پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.
فەردین قاسمی، ئەندامی رێکخراوی ژینبانانی سرووشتی بۆکان دەڵێت، ئەوان لەنێوان 85 رێکخراو لەسەر ئاستی ئێران توانیویانە پلەی یەکەم بە دەست بهێنن.
رێکخراوی ژینبانانی سرووشتی بۆکان تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی لەسەر ئاستی ئێران وەرگرتووە، جگە لە خەڵاتی رادمنش، ئەم ساڵ یەکێک بووە لەو 10 رێکخراوە کە خەڵاتی مێهریگان کۆنترین خەڵاتی سەربەخۆ و تایبەتی لەسەر ئاستی ئێران بە دەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ