رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەیانییەکەی لە زۆربەی ناوچەکاندا تەم دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، لە چوارشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە شاری هەولێر و شارەکانی دیکەش دەبارێت.
رۆژی هەینی 05-01-2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لە دهۆک و سنووری پارێزگاکە "ئەگەری لێزمەباران و نمەباران هەیە" و لە ناوچەکانی دیکە نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و پێشبینی دروستبوونی تەم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم شەپۆلەی بارانبارین نیوەڕۆی سبەی شەممە کۆتایی دێت.
ئەو كەشناسە گوتی، "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی سەختی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لە زۆرینەی شارەکان بەفر دەبارێت؛ بەفر سەنتەری شاری هەولێر و شارەکانی دیکەش سپی پۆش دەکات، بەتایبەت کۆتا رۆژی شەپۆلەکە کە رۆژی شەممە 13-01-2024 دەبێت".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران؛ 5 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 9 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ