رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان شەوی هەینی بڵاویکردەوە، لە 12 کاژێردا زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریوە؛ بەگوێرەی راگەیێندراوەکە بێت، لە هەڵەبجە هیچ رێژەیەکی بارانبارین تۆمار نەکراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کاژێر 09:30ـی شەوی هەینی 05-01-2024ـی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 12 کاژێری رابردوودا رێژەی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە؛ هەولێر 0.8 ملیمەتر، سلێمانی 0.4 ملیمەتر دهۆک 12.5 ملیمەتر و هیچ بڕە بارانێک لە هەڵەبجە تۆمار نەکراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە زۆرترین باران لە بامەڕنێ باریوە کە 33.8 ملیمەترە. لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارین بەمشێوەیە بووە؛ باتوفە 32.8 ملیمەتر، زاخۆ 24.2 ملیمەتر، بارزان 21.6 ملیمەتر، ئامێدی 17.6 ملیمەتر، مێرگەسور 21.6 ملیمەتر، ئاکرێ 13.8 ملیمەتر، مانگیش 15.0 ملیمەتر، پیرمام 1.4 ملیمەتر، چەمچەماڵ 0.2 ملیمەتر، شەمامک 0.3 ملیمەتر، دووکان 3.0 ملیمەتر، هەڵشۆ 3.0 ملیمەتر، خەبات 1.4 ملیمەتر، سۆران 5.0 ملیمەتر، پێنجوێن 0.6 ملیمەتر، ماوەت 1.0 ملیمەتر، قەڵادزێ 0.8 ملیمەتر و سیدەکان 8.0 ملیمەتر.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە کاژێرەکانی داهاتوودا دابارینەکە لەو ناوچانە لاواز دەبێت و بەرەو تەواوی ناوچەکانی دیکە دەڕوات، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و راپەڕین زۆرترین رێژەی باران ببارێت تاوەکو نیوەشەو؛ دوای نیوەشەو زۆرترین باران لە بەشێکی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی باشوری ئەو پارێزگایە ببارێت".
لەو راگەیێندراوەدا کەشناسی دەڵێت، لە ناوچەکانی دیکەی هەڵەبجە، کەرکووک و گەرمیان و بەشێکی دیکەی هەولێر "رێژەیەکی باش باران دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت؛ شەپۆلەکە تاوەکو کاژێر 09:00ـی رۆژی شەممە دەمێنێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ