رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی زاخۆ هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری بارانی بەلێزمەدا ئاستی ئاوی رووباری خابوور بەرز دەبێتەوە، داواش لە ئەو ماڵانە دەکات کە نزیکی رووبارەکەن، ماڵەکانیان چۆڵ بکەن لەپێناو سەلامەتییاندا.
لە راگەیێندراوەکەی بەرگریی شارستانیی زاخۆدا هاتووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی پێیان گەیشتووە، بەهۆی بارانی بەلێزمە لە سنوورەکەیان ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری خابوور هەیە و دەشڵێت، لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان، داوایان لەو ماڵانە دەکەن کە دەکەونە نزیک رووبارەکە، ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەگەری دروستبوونی کێشە و ئاستەنگ، پەیوەندی بە ژمارە "115"ی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بکەن.

رۆژی هەینی 05-01-2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دهۆک و سنووری پارێزگاکە "ئەگەری لێزمەباران و نمەباران هەیە" و لە ناوچەکانی دیکە نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
لەبارەی کەشوهەوای رۆژی شەممە 06-01-2024، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و پێشبینیی دروستبوونی تەم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم شەپۆلەی بارانبارین نیوەڕۆی سبەی شەممە کۆتایی دێت.
ئەو كەشناسە گوتی، "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی سەختی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لە زۆرینەی شارەکان بەفر دەبارێت؛ بەفر سەنتەری شاری هەولێر و شارەکانی دیکەش سپی پۆش دەکات، بەتایبەت کۆتا رۆژی شەپۆلەکە کە رۆژی شەممە 13-01-2024 دەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ