گوتەبێژی پارتی بۆ رووداو: بەمنزیکانە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە

دوێنێ کاژێر 03:41
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارتی دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا بۆ دانوستاندن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، حیزبەکەی بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026 مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق وەڵامی پرسیارەکانی بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لە هەولێر دایەوە.

مەحموود محەممەد ئاماژەی بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، ''لەگەڵ یەکێتی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ بابەتەکە بدۆزینەوە.''

زیاتر لە 13 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕبووە و سەرەڕای دانوستاندنی یەکێتی و پارتی، تاوەکو ئێستا نەتواندراوە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت. گوتەبێژی پارتی گوتی، ''لەم چەند رۆژەدا [لەگەڵ یەکێتی] یەکدی دەبینین و ئەو هەنگاوانەی لەوبارەوە پێویستن دەنرێن.''

گوتەبێژی پارتی جەختی لەوەش کردەوە، ''هەوڵی ئێمە ئەوەیە بە زووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێندرێت.''

پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا 39 کورسی و یەکێتییش 23 کورسیی بەدەستهێنا.

''بەربژێرمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت''

لە بەشێکی قسەکانیدا مەحموود محەممەد باسی لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرد و ئاماژەی بەوە دا، حیزبەکەی بەربژێری بۆ پۆستەکە دەبێت.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە گوتەی کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نزار ئامێدی وەکو تەنیا بەربژێری فەرمیی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیاری کراوە.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە 11ی تشرینی دووەمی 2025 کرا، پارتی 27 کورسی و یەکێتی 18 کورسی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەندە جێی دایکی بۆ کۆرپە یەک مانگییەکەیان گرتووەتەوە. وێنە: رووداو

چیرۆکێکی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ؛ 4 منداڵ دوای لەدەستدانی دایکیان 'بە شیر و چپس' ژیان بەڕێدەکەن

نزیکەی مانگێک دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ، هێشتا چیرۆکە خەمناکەکانی بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی خەڵک ماڵیان چوو و هیچیان بۆ دەرنەچوو، بەڵام هەندێک لەوانە سەر و ماڵیان چووە و ئیدی ژیانیان بە یەکجاری گۆڕاوە، چونکە سەرچاوە و بژێوییان لەدەستداوە، خەمێكی قووڵیش سەردڵی گرتوون کە نەبوونی سۆزی گەرمی دایک و بەجێهێشتنی چوار منداڵە