رووداو دیجیتاڵ
سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی زێت رایگەیاند، دەروازەکە کراوەتەوە، بەڵام دەبێت هاونیشتمانییان و گەشتیاران هۆشیاربن لە مەترسیی جادەوبان، چونکە هێشتا شەختە بەری نەداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە جەواد سوار حەمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''دەروازەکە بۆ گەشتیار و بازرگانی کراوەتەوە، بەڵام هێشتا جادەوبان شەختەی کردووە و دەبێت هاونیشتمانییان بە هۆشیارییەوە هاتووچۆ بکەن."
بە گوتەی جەواد سوار، لە سنوورەکە 150 سانتیمەتر بەفر باریوە و پلەی گەرما تاوەکو 8ی ژێر سفر دادەبەزێت.
رۆژی 10-05-2023، دەروازەی سنووریی زێت کە دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ