رووداو دیجیتاڵ
دوای چەند رۆژێک بەفر و باران و سەرمای زۆر، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە "سەرمای تووند" نامێنێت و دەکرێت لە 10ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "سەقامگیریی ئاسمان بەردەوام دەبێت، بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و ساماڵ دەبێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە هەولێر بەرز دەبێتەوە بۆ 14 پلەی سیلیزی، لە سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی دەبێت و لە کەرکووک پلەی گەرما دەگاتە 15 پلەی سیلیزی.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە سبەینێوە سەرمای تووند بە رۆژ نامێنێت و پلەی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت."
ئەو کەشناسە گوتیشی، "پێشبینی دەکرێت لە 10ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتەکە چەند رۆژێکی ماوە، ئەگەری گۆڕانکاری هەیە. بەگشتی ئەم مانگە بارانی باش دەبارێت و وشک نابێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای ناوچەکانی دیکە سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
سۆران؛ 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 5 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ؛ 13 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ