رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، نزار ئامێدی بەربژێری حیزبەکەیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
کاروان گەزنەیی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: "نزار ئامێدی تەنیا بەربژێری فەرمیی یەکیێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق".
ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ تۆمارکردنی ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆماری عێراق و زیاتر لە 40 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، کە بەشێکیان پێشتر یەکێتی بوون یان پەرلەمانتاری ئەو حیزبە بوون.
نزار محەممەد سەعید، ناسراو بە نزار ئامێدی
- ساڵی 1968 لە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە.
- ساڵی 1993 بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە.
- پێش ساڵی 2000 لە مەکتەبی سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی کاری کردووە.
- ساڵی 2022 تاوەکو 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بوو.
- لە خولی سەرۆککۆماری هەریەکە لە جەلال تاڵەبانی و فوئاد مەعسووم بەرپرسی نووسینگەی سەرۆککۆمار بووە.
- بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ