رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی سه‌رۆكايه‌تیی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه.
شاندەکەی سه‌رۆكايه‌تیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامێتیی هەریەک لە فه‌لاح مسته‌فا، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بوو.
ئەو شاندەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێلست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووە‌وه. کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە، 05-02-2024، لە واشنتن کرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مريكادا خرانه به‌رباس و بيروڕايان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕ كرا".
هاوکات، شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووە. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ