چینییەکان لە هەولێر پارکێک لەسەر شێوازی خۆیان 'لە 90 رۆژدا' دروست دەکەن

05-02-2025
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چینییەکان داوایان کردووە پارکێک لە هەولێر دروست بکەن. گوتەبێژی ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، "بڕیارە لە 90 رۆژ تەواو بکرێت."
 
سەروەر وەیسی، بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان ئەمڕۆ چوارشەممە 05-02-2025 بە رووداوی گوت، "ئەو پارکە لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر دروست دەکرێت. پارکەکە لەسەر شێوازی چینییەکانە؛ واتە بە کولتووری خۆیان دروستی دەکەن و دەست بە دروستکردنی کراوە."
 
رۆژی 12ی تشرینی دووەمی 2023 سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، پێشوازیان لە کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پرۆژەى دروستکردنى پارکێکى گەورە کرا؛ کە بە دیزاینێکى سەردەمیانە، لەسەر شێوازى چینى و بە رووبەرى 11 هەزار مەتر چوارگۆشە، لەلایەن کۆنسووڵخانەی چینەوە لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.
 
بە گوتەی گوتەبێژی ئەندازەی پارکەکان، دروستکردنی ئەو پارکە لەسەر داوای چینییەکان خۆیان بووە. هاوکات خۆشیان داوایان کردووە لە گەڕەکی نازناز دروستی بکەن؛ رووبەری پارکەکە 11 هەزار مەتر دووجایە، واتە 4.5 دۆنم زەوی.
 
سەروەر وەیسی روونیکردەوە، "خەرجیی دروستکردنی پارکەکە لە ئەستۆی کۆنسووڵخانەی چینە. پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی سەرپەرشتیی دەکەن. ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان بەشدارن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە."
 
ئەو بەرپرسە دەڵێت، "ئێستا دەست بە دروستکردنی کراوە و نزیکەی 40%ی تەواو بووە. تایبەتمەندییەکانی سادەن، لەنێویدا کەپر، شوێنی دانیشتن و راکردنی تێدا دەبێت. بڕیارە لە 90 رۆژدا تەواو بکرێت."
 
لەبارەی تایبەتمەندییەکی دیکەی پارکەکەوە، سەروەر وەیسی دووپاتیکردەوە، دیزایینەکەی کولتووری خۆیانە؛ بە چیمەن و گوڵی جۆراوجۆر دەیڕازێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنداوی دهۆک. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەری بەنداوەکان: ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک 5 مەتر بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای کەمیی بڕی باران، ئاستی ئاوی بەشێک لە بەنداوەکان بەرزبووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بەردانەوەی ئاو، هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا و ئێران نەکردووە