ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکەن

05-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكەن، کە پەیوەستن بە رێکخستنەوەی داهاتی نێوخۆ، یاسای هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند خاڵیکی دیکە.
 
رۆژی چوارشەممە 5ی شوباتی 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت و سێ بڕگە تاوتوێ دەکەن."
 
لە بڕگەی یەکەمی كۆبوونەوەكەدا لە 5 خاڵدا دۆخی دارایی و مووچە تاوتوێ دەكرێت، کە پێکهاتوون لە:
 
1- رێکخستنەوەی باری دارایی، داهات، خەرجییەکان، میلاک و بواری وەزیفیی گشتی.
 
2- پەسندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025.
 
3- پەسندکردنی رێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە، سەربازی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی.
 
4- پابەندبوون بە سنووری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان.
 
5- بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە بڕگەی دووەمدا ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی دەكات لە پەسندکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە یاسای هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ، تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان."
 
یاساکە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسندکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب, وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان (لای راست) و فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر.

وەزیری دارایی: بەشێکی زۆری کێشەکانی مووچە چارەسەر بووە

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو رێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بووە.