کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نه‌سير مه‌مه‌دۆف، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق.
رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نه‌سير مه‌مه‌دۆف، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق كۆبووه‌وه.
کۆبوونەوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا، تاوتوێ کراون.
هاوکات، وەکو راگەیێندراوەکە دەڵێت، "دوايين رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى له‌نێوان ئازه‌ربايجان و عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كران".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هه‌ردوولا دووپاتيان كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان ده‌ڕوانن و باسيان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئازه‌رييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى له بوارى كولتووريدا كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ