رووداو دیجیتاڵ
سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، چوار گوندی سنووری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیان تۆپباران کرد.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 05-03-2024، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، گوندەکانی مەدیونە، دێرقاق، خەرابشە و تل عیناب-یان تۆپباران کرد.
ئەو گوندانە دەکەونە ناوچەی شەهبا لە سنووری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و تائێستا ئاماژە بە زیانی گیانیی نەکراوە.
دوێنێ دووشەممەش، تورکیا گوندی دەندەنەی لە سنووری منبج بۆردوومان کرد و زیانی بە خانووی چەند هاووڵاتییەک گەیاند، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.
ساڵی 2018 سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی نزیک لەم وڵاتە بە پاساوی هەبوونی پەیوەندیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، هێرشیان کردە سەر عەفرین، کە ئەوکات لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بوو و دوای شەڕێکی دوو مانگە، داگیریان کرد.
دواتر زیاتر لە 100 هەزار هاونیشتمانیی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە ناچاری ئاوارەی ناوچەی شەهبای باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبی سووریا بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ