رووداو دیجیتاڵ
داواکاری گشتیی ئیلام لەبارەی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز لە مانگی رەمەزاندا هۆشداری دەداتە خەڵک و چالاکڤانانی پارێزگاکە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی "فەرمان بە چاکە و دوورکەوتنەوە لە خراپە"ـی پارێزگای ئیلام بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا عەبدولوەهاب بەخشندە، داواکاری گشتیی ئیلام رایگەیاند، بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز پێویست بە وەرگرتنی مۆڵەت ناکات، بەڵام نەورۆزی ئەم ساڵ دەکەوێتە نێو مانگی رەمەزان، بۆیە رێگە نادەن بێڕێزی بەو مانگە بکرێت.
داواکاری گشتیی ئیلام دەڵێت، لە شەوانی قەدردا رێگە بە بەڕێوەچوونی هیچ جۆرە جەژن و رێوڕەسمێکی خۆشی دەربڕین و هەڵپەڕکێ نادەن، هەر کەس پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی رێوڕەسمی جیاواز بەڕێوەدەچن و ساڵی رابردووش سەرەڕای هاوکاتبوونی نەورۆز لەگەڵ مانگی رەمەزان، ئەو رێوڕەسمانە بەڕێوەچوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ