لە جۆلەمێرگ کارمەندانی کارەبا لە کەشێکی زۆر سەختدا ستوونەکان چاکدەکەنەوە

05-03-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ئەو ناوچانەی کاری لێدەکەن بەفرێکی زۆر دەبارێت.
ئەو ناوچانەی کاری لێدەکەن بەفرێکی زۆر دەبارێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، ستافی چاککردنەوەی ستوونەکانی کارەبا لە کەشێکی سارد و پڕ بەفر ستوونەکانی کارەبا چاکدەکەنەوە. لەو شوێنانی ئۆتۆمبێلی پێناگات، ناچارن بە پێ بەنێو بەفر دا بڕۆن.
 
ئەرکان چاکربەیلی، سەرپەرشتیاری چاککردنەوەی هێڵی کارەبایە لەبارەی کارەکەیان باس لەوە دەکات، "لە ناوچەیەک کە سێ هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، هەروەها پلەی گەرما 30ـی ژێر سفرە، لەگەڵ ستافەکەمان 24 کاژێر لە مەیدانین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە ستوونەکانی کارەبا دروستبوون".
 
ستوونەکان و بگۆڕەکانی کارەبای ناوچەکە زۆر جار بەهۆی بەفرەوە زیانیان پێدەگات، لە هەندێک شوێن بەفر دوو مەتر کەڵەکە بووە. 
 
ستافەکە کاری چاککردنەوەی ئەو ستوونانەیە کە لە کار کەوتوون، تەنانەت بەسەر ستوونە بەستووەکانیشدا سەر دەکەون. 
 
عەبدولحەمید تورکئۆغڵو، کارمەندی چاککردنەوەی هێڵی کارەبایە و لەبارەی تێکچوونی ستوونەکانەوە دەڵێت، "لەم شوێنەین کە سنووری ئێران، عێراق و تورکیا بەیەک دەگەن. ناوچەیەکی بەرزە و بەفری زۆرە. جا گەیشتن بە ئێرە زۆر سەختە. هەر بۆیە هەندێک جار دوادەکەوین و ماوەی چاککردنەوەی هێڵی کارەباش دوادەکەوێت".
 
ئەو ستافە بەردەوام لە ناوچەکەن و هاونیشتمانییان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری بڕانی کارەبا بکەن، ئەگەرچی بە ئامادەکارییەوە دەڕۆنە ناوچە سەختەکان، بەڵام ئەم ستافە رووبەڕووی مەترسیی گەورەی کارەساتە سروشتییەکان دەبنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە