رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی قەزای کۆیە رایدەگەیێنێت، ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی و هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێنەکەوتووەتەوە.
رۆژی یەکشەممە،05ـی نیسانی 2026، بەرپرسێکی قەزای کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو کاژێر 08:10 بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر سنووری قەزاکەمان".
قەزای کۆیە یەکێکە لەو شوێنانەی لە سەرەتای جەنگەوە بە چڕی بۆردوومان دەکرێت؛ ئەوەش بەهۆی ئەوەی بارەگا و کەمپی حیزبەکانی لێیە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێرشەکەی ئەمشەویش بۆ سەر کەمپی ئازادی بووە.
ئەو کەمپانە پێشتر چۆڵکراون و کەسیان تێدا نییە؛ هەر بۆیە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژانە تۆماری دەکات، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 650 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری.
ئاماری هێرشەکان بە گوێرەی پارێزگاکان:
- پارێزگای هەولێر: 516 درۆن و مووشەک.
- پارێزگای سلێمانی: 107 درۆن و مووشەک.
- پارێزگای دهۆک: 25 درۆن و مووشەک.
- پارێزگای هەڵەبجە: 2 درۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ