رووداو دیجیتاڵ
مانگی سووری لوڕستان دەڵێ، لە سەرەتای جەنگەوە 142 کەس لە پارێزگاکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، 5ی نیسانی 2026، مانگی سووری پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکە، تاوەکو ئێستا 142 کەس کوژراون و دوو هەزار و 739 کەسیش برینداربوون."
بە گوێرەی مانگی سووری پارێزگاکە، لەو دوو هەزار و 739 کەسەی برینداربوون، دوو هەزار و 431 کەسیان خەڵکی ئاسایین.
بەپێی دوایین ئاماری پارێزگای لوڕستان، لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 105جار هێرش کراوەتە سەر 66 شوێن لە 12 شاری پارێزگاکە.
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی ئاوەدانکردنەووەی ئێران، لە یەک مانگی جەنگدا 4 هەزار و 475 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە پارێزگای لوڕستان زیانیان بەرکەوتووە و 121 یەکە بە تەواوی رووخاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ