رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات زانکۆکان هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفت و قەیرانەکان.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 5-5-2024) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن بە ناونیشانی (وێناکردنی ئاییندە لەڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) لە هەولێر بەڕێوەچوو.
دیدارەکە بە بەشداریی شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن و ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکێش کرد و، جەختی لەوە کردەوە ''پێشخستن و پەرەپێدانی خوێندن و ناوەند و دامهزراوه ئەکادیمییەکانمان، یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت و دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانی ئێمە، له ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن و ببنه یارمهتیدهری پرۆسهی گهشهپێدانی ژێرخانی ئابووریمان."
لە بەشێکی گوتەکانیدا سەرۆکی حکومەت باسی لەوە کرد ''راستە رووبەڕووی چەندین قەیرانی جۆراوجۆر بووینەوە و بەسەر زۆریشیاندا زاڵ بووین، بەڵام چەند کێشە و قەیرانیشمان هەبێت، هەرگیز ساردمان ناکەنەوە لەوەی بایەخ و گرنگییەکی تەواو، بە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی خوێندن و زانکۆکانمان بدەین."
هەروەها گوتی "پێویستە زانکۆکانمان، هاوکار و یارمەتیدەرمان بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و گرفت و قەیرانەکان کە رووبەڕوومان دەبنەوە و لەڕێگەی پلان و نەخشەڕێگەیەکی زانستییانەوە، هاریکاريی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی درێژە بە بەرنامەی چاکسازیی هەمەلایەنەی خۆی بدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ