بۆ دانیشتن پەرلەمان چاوەڕوانی رێککەوتنی حیزبەکانە

05-05-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ دانیشتنی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی رێککەوتنی فراکسیۆنەکانە. بەرپرسی راگەیاندنەکەی دەڵێ: "مادام سوێندی یاسایی خوراوە، دانیشتنیش دوابکەوێت کێشەی یاسایی دروست ناکات."
 
لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو، پەرلەمان یەک دانیشتنی کردووە بۆ سوێندخواردنی ئەندامە دەرچووەکان و تاوەکو ئێستا دانیشتنی دیکەی نەکردووە.
 
رۆژی دووشەممە، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی گوت: "بۆ ئەوەی پەرلەمان دابنیشێت، پێویستە فراکسیۆنەکان لەسەر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و کابینەی داهاتووی حکومەت رێکبکەون."
 
سامان ئەحمەد گوتی: "پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و چاوەڕێی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانە."
 
لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەندامە دەرچووەکان سوێندی یاساییان خوارد و بە فەرمی بوونە پەرلەمانتار، بەڵام تاوەکو ئێستا دانیشتنە تەواو نەکراوە، چونکە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە. 
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "دانیشتنی داهاتوو تەواوکەری دانیشتنی یەکەم دەبێت و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵدەبژێرێت، لە دانیشتنی دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت و ئەویش کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت و پەرلەمانیش دەنگ بە کابینەکەی دەدات."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.