رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگای کەرکووکی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە 36 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی ئایاری 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەوە، تاوەکو ئێستا 36 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسی و کێشەی هەناسەدانەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرکووک.
گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک گوتیشی، "زۆرترینیان لە قەزای داقووق تۆمار کراون؛ 24 کەس لە نەخۆشخانەی داقووق بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە چارەسەر وەردەگرن."
سامان یابە هۆشداریی دا لەوەی، بەهۆی چڕی و بەردەوامی خۆڵبارینەکەوە پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە سەردانیکردنی نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەرە، لە کاژێرەکانی داهاتوودا روو لە زیادبوون بکات.
ساڵانە خۆڵبارین چەندین جار لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان روودەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ