کوردستان
تیمێک لە سۆران هەوڵی چاککردنەوەی ستوونێکی کارەبا دەدەن. وێنە: پەیجی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە فەیسبووک
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی باران، رەشەبا و رۆچوونی زەوییەوە، 15 ستوون لە ناوچە جیاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تێکشکاون. بەرپرسێکی سنوورەکە دەڵێت، کێشەکان چارەسەر کراون.
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی رۆچوونی زەوی، داڕمانی شاخ و کەوتنی درەختەکان بۆ سەر هێڵەکانی کارەبا، لە شەوی رابردووەوە بۆ بەیانیی ئەمڕۆ 15 ستوون کەوتوون و تێکشکاون."
ئەو ستوونانەی کارەبا هەشتیان لە ناحیەی گەڵاڵە، شەشیان لە قەزای رواندز و ستوونەکەی دیکەش لە ناحیەی پیران بووە.
هەژار حەکیم ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران چوونە شوێنی رووداوەکان و کێشەکانیان چارەسەر کردوون.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی ناوبەناوی باران، تەرزە و خێرایی با بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لەنێویاندا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ