رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، تەرمی یەکێک لە منداڵەکانی نێو ئاوی گەلی عەلی بەگ دزۆرایەوە و گەڕان بەدوای دوو منداڵەکەی دیکە بەردەوامە.
رۆژی سێشەممە، 05ـی ئایاری 2026، کاروان میراودەلی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە بەشداریی 110 کارمەند، بەردەوام بووین لە گەڕان بەدوای ئەو سێ منداڵەی شەوی 1 لەسەر 2ـی ئایار بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنە نێو ئاوی گەلی عەلی بەگ. نزیک کاژێر 06:00ی ئێوارە تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزرایەوە و گەڕان بەردەوامە بەدوای دوو منداڵەکەی دیکە بەردەوامە."
کاروان میراودەلی گوتی، ئەو منداڵەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە بریتییە لە لاوەند خورشید، تەمەن 7 ساڵ.
لەبارەی ئەو تیمانەی بەشدارن لە گەڕانەکەدا، کاروان میراودەلی گوتی، جگە لە تیمی سۆران، تیمەکانی مێرگەسۆر، ئاکرێ و هەولێریش بەشدارن.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران باسی لەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە لە هەوڵەکانیاندا سوودیان لە هێلیکۆپتەر وەرگرت.
شەوی هەینی 01ـی ئایاری 2026، نزیک کاژێر 10:00ی شەو لەسەر رێگەی هامڵتن، لە نزیک کانی ماران لە گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەرەو قووڵایی رووبارەکە هەڵدێرا.
شۆفێرەکە و ژنێک رزگاریان بوو، بەڵام سێ منداڵ بە ناوەکانی (ئادەم خورشید 3 ساڵ، لاوەند خورشید 7 ساڵ و مینا عیسا 17 ساڵ) لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەدا نووقم بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ