هێشتا ملەی تەتە لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەکراوەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی 6 مانگ لە داخرانی بەهۆی بەفرەوە، رێگەی ملەی تەتە لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا نەکراوەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، محەممەد شەبرەندی، بەڕێوەبەری رێگەوبانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "پاککردنەوەی رێگەی ملەی تەتە دەستی پێکردووە و لەو چوار کیلۆمەترەی دەکەوێتە پارێزگای سنە تەنیا یەک کیلۆمەتری پاککراوەتەوە."
 
محەممەد شەبرەندی ئاماژەی بەوەشکرد: "لەو بەشەی دەکەوێتە پارێزگای کرماشانیش دەست کراوە بە پاککردنەوەی رێگەکە و رەنگە رێگەکە تاوەکو 25 رۆژی دیکە بکرێتەوە."
 
بەڕێوەبەری رێگەوبانی سەوڵاوا گوتی، لەو ماوەیەدا کە رێگەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە، هاونیشتمانییان دەتوانن رێگەی سەوڵاوا-هەجیج - هەورامان-ژاڵانە وەک رێگەی جێگرەوە بەکار دەهێنن.
 
لە هەندێک ناوچەی سەر رێگەکە چەندین مەتر بەفر باریوە و بە درێژایی ئەم زستانەش زۆربەی جار هەفتانە بەفری لێ باریوە. 
  
چوار کیلۆمەتری رێگەی ملەی تەتە دەکەوێتە سنووری پارێزگای سنە و 17 کیلۆمەتریشی دەکەوێتە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە