بۆ جاری دووەم لە هەفتەیەکدا لە دەربەندیخان دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیرا

05-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای دەربەندیخان دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیدا و تۆمەتبارێکیشیان دەستگیرکردووە. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، ئەوانەی دەستبەسەرکراون پەیوەندییان بە کاری تیرۆرەوە نییە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، شوێنی چەك و تەقەمەنییەكان ئاشکرا کراون و دەستگیراوە بەسەریاندا.
 
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ماوەی رابردووشدا رووداوی هاوشێوە هەبوون، ئەمە و ئەوەی پێشووتریش هیچ پەیوەنیدییان بە کاری تیرۆرەوە یان رێکخراوی هاوشێوە نییە".
 
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە کردووە و رایگەیاندووە، ناوی (ص، گ)ـە و بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی مادەی 13 لە یاسای چەكی ژمارە 2ـی ساڵی 2022 ی بەركار لە هەرێمی كوردستان راگیراوە.
 
قایمقامی دەربەندیخان گوتی، "شارەکەمان یەکێکە لە ئارامترین ناوچەکان؛ کەمترین رووداوی کۆمەڵایەتی تێدایە و بە چەندین مانگ رووداوی تەقەکردن لەم شارەدا روونادات، بۆیە دڵنیایی دەدەینە خەڵک کە ئاسایشی هەمووان پارێزراوە".
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵا لە دەربەندیخان بە رووداوی گوت: "ئەوەی دەستبەسەر کراوە کاری کڕین و فرۆشتنی چەک دەکات و ئەوەش لە هەموو شارەکاندا هەیە نەوەکو تەنیا دەربەندیخان".
 
بەگوێرەی ئەو وێنەیەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، چەکێکی کڵاشینکۆف، چەند جۆرێک دەمانچە و فیشەک دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، 28ـی ئەم مانگە، لە ماڵێکی گەڕەکی بانیخێڵانی دەربەندیخان دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیدا گرا، لەنێویاندا تی ئێن تی هەبوون.
 
بەرپرسە ئەمنییەکەی دەربەندیخان ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "ئەوەی لەسەر هەبوونی چەکەکانی 28ـی مانگی رابردوو دەستگیرکراوە، کەسێکە لە رووی دەروونییەوە تەواو نییە و خەڵکی گەڕەکەکەش دەیناسن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە