رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، باندێکی لەشفرۆشییان دەستگیرکردووە، کە چوار ئافرەت و یەک پیاون.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چوار ئافرەتەکە بە نەتەوە عەرەبن؛ پیاوەکەش شۆفێری تەکسییە".
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، "پیاوەکە کاری گەیاندنی لەشفرۆشەکان بووە بۆ ئەو گەڕەکەی ویستوویانە بۆی بچن؛ یان بە تەلەفۆن داوایان لێکراوە بچن".
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دەستگیرکردنی باندەکەدا ئاسایش و پۆلیس بەشدار بوون و شەوی چواری ئەم مانگە تۆمەتبارەکانیان دەستگیکردووە.
تۆمەتبارەکان بەگوێرەی مادەی 4 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە 8ـی ساڵی 1988 راگیراون.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەدا ئەنجامدرا و دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیرکرا، سەرجەمیان بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە راگیران".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ