رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی کاروانی حاجییانی مهاباد رایگەیاند، ژنە حاجییەکی خەڵکی مهاباد لە شاری مەککە کۆچی دواییکردووە.
عەلی وەتمانی، بەرپرسی کاروانی حاجییانی مهاباد رایگەیاند، ئەو حاجییە ناوی ئامینە شەریفییە، خەڵکی شاری مهاباد بووە، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە شاری مەککە گیانی لەدەستداوە.
عەلی وەتمانی دەڵێت، ئەو حاجییە تەمەنی 85 ساڵ بووە، لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج تووشی دابەزینی پەستانی خوێن بووە و دەستبەجێ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستداوە.
ئەمساڵ لە شاری مهابادەوە 170 کەس چوونەتە حەج.
تائێستا 6 حاجی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێوڕەسمەکانی حەجدا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، ئەمساڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە 85 هەزار و 850 کەس چوون بۆ حەج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ