لە پردێ ئاگر لە زەویی جووتیاران کەوتەوە؛ 'پێنجەم ساڵە زەوییەکانمان دەسووتێن'

05-06-2025
پەیمان محەممەد
شوێنی ئاگرەکە.
شوێنی ئاگرەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گوندێکی سەر بە ناحیەی پردێ ئاگر لە خەلەی جووتیاران کەوتەوە؛ شایەتحاڵان دەڵێن، ''پێنجەم ساڵە بەهۆی شۆرتی کارەباوە، ئاگرکەوتنەوە لە زەوییەکاندا روودەدات.''
 
ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-06-2025، لە بەشێکی زەوییەکانی گوندی گەڵۆزینی سەر بە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکووک کەوتووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، جووتیاران رێگەیان نەداوە ئاگرەکە تەشەنە بکات و کۆنتروڵیان کردووە.
 
ئاگرکەوتنەوەکە لەکاتێکدا بووە کە شەوی رابردوو، رەشەبایەکی بەهێز ناوچەی گرتووەتەوە. شایەتحاڵێک کە خاوەنی بەشێک لە خەلە سووتاوەکانە بە رووداوی گوت، ''هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ستوونی کارەباکان بوو، ئەوە پێنجەم ساڵە بەهۆی شۆرتی کارەباوە، لێرە ئاگرکەوتنەوە روودەدات.''
 
بەگوتەی ئەو جووتیارە، چەندین جار داوایان لە حکومەتی خۆجێیی کردووە کە کێشەی شۆرتی کارەبای ستوونە کارەباییەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام وەک جووتیاران دەڵێن، ''بەر لە گەیشتنیان، خۆمان ئاگرەکەمان کۆنترۆڵ کرد.''
 
جووتیارانی کەرکووک نیگەرانن لەوەی کە لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکان، زیان بە خەلەکانیان بگات، بۆیە زۆربەیان دەستیان بە دروێنە کردووە. 
 
25ی ئایار وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى کەرکووک کە لە نێو پلانى کشتوکاڵى بوو لە رێگەى سایلۆکانى وەزارەتى بازرگانى دەستیپێکرد، کە رووبەرەکەى 560 هەزار دۆنمە، ئەمە وێڕای گەنمى دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى.
 
دوێنێ چوارشەممە، عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووادی گوت، ''ئەمڕۆ یاخود سبەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی دەرەوەی پلانیش دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەوەی جووتیاران مەزەندەی زۆر زیاتر دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکەن ئەویش نزیکەی 200 هەزار تۆن گەنم بێت.''

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.