رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی نێوخۆیی و عێراقی فیدراڵەوە، بە فەرمی هیچ رێوڕەسمێک بۆ جەژن بەڕێوەنابەین".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: "لەسەر ئەو تەرزەی (تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)، تەنها بەڕێزەوە رێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادەو خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لووتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
سبەی 06ـی حویزەیران، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە لە هەرێمی کوردستان. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکردووە، "وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
دەقی پەیامەکەی:
هاووڵاتیانی بەرزو بەڕێز و باوەڕدار
لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی ((تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە))، تەنها بەڕێزەوە رێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و، نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و، بەهێزبوونی ئیرادەو خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لووتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین.
دڵنیاتاندەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.
وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ رێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ