رووداو دیجیتاڵ
ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ميخائيل بۆ‌گدانۆڤ، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فه‌لاح مسته‌فا بە رووداوی راگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيامان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و وێڕاى ستايشى په‌يوه‌نديى له مێژينه‌ى رووسيا و هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیمان به ئاستى ئێستاى په‌يوه‌ندييه‌كان نيشان دا، هه‌روه‌ها بيروڕامان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى رووسیا له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييه‌وه."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. فه‌لاح مسته‌فا گوتی، "هه‌ردوولا جه‌ختمان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بووین كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه."
بە گوتەی ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ