رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاونیشتمانییان دەکات و دەڵێت، "دڵنیا"یی دەداتە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ "تێپەڕاندنی ئەم دۆخە."
رۆژی هەینی، شەشی حوزەیرانی 2025، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و "گەرمترین" پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان، پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ دەکات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا باسی پرسی مووچەش دەکات و دەڵێت، "جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بەهۆی سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: حکومەت هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەhttps://t.co/R4P0Jn4BsI pic.twitter.com/DDUjbChHrF
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 5, 2025
مەسرور بارزانی دەڵێت، "دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ