نێچیرڤان بارزانی: گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دووپات دەکەینەوە

05-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی عاشوورادا رایدەگەیێنێت، "بەهاکانی راستی و ئارامگری و قوربانیدان کە ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) بەرجەستەی کردوون و، ئەو مانا مرۆییە بەرزانەی ئەم بۆنەیە هەڵیگرتووە و ئەو وانە هەمیشەییانەی کە داوای دادپەروەری، لێبووردەیی و ئاشتی دەکەن، بەبیر دێنینەوە."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە  پەیامێکدا لەبارەی یادی عاشوورا، گیانی یەکگرتوویی و برایەتی نێوان عێراقییەکان و گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی باڵاکانی وڵات و بەرزکردنەوەی سەقامگیری دووپات دەکاتەوە.
 
چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن (عاشوورا)، لای شیعەکان بایەخی زۆری پێدەدرێت، چلەی ماتەمینیی ئەم ساڵ کەوتووەتە 5ـی تەمووزەوە و لە ئێستاوە بەشێک لە شیعەکان پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە پێ بەرەو کەربەلا بەڕێکەوتوون، جگە لە چوونی سەدان هەزار زیارەتکار لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.