داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشتری "زیاتر لە 7 ملیار دینار کەمیکردووە"

05-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشتری زیاتر لە 7 ملیار دینار کەمیکردووە.
 
ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە رۆژی 29ی تەممووز بۆ 4ـی ئاب، داهاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین 16 ملیار و 221 ملیۆن و 454 هەزار و 780 دینار بووە.
 
بەگوێرەی ئاماری ماڵپەڕەکە، داهاتی سنوورەکە لە رۆژی 22ی تەممووز بۆ 28ی تەممووز، 23 ملیار و 756 ملیۆن و 274 هەزار و 916 دینار بووە، بەوەش دوایین هەفتە بەراورد بە هەفتەی پێشتری، داهاتی ئەو ناوچانە زیاتر لە 7 ملیار دینار کەمیکردووە.
 
رۆژی 3ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 598 ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رادەستی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ دابەشکردنی مووچە، لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 920 ملیار دینارە بۆ مووچە.
 
بڕیارە ئەو کورتهێنانەی بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێت، بە داهاتی نێوخۆ پڕبکرێتەوە.
 
ئەو داهاتانەی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویان دەکاتەوە، داهاتی نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆکراونەتەوە.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافییەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و درووشمی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ی بەرزکردووەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.